بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فراكسیۆنى نهوهى نوێ ڕاگهیهندراوێكى بڵاوكردهوه تێیدا هاتوه، سەرۆکایەتی پەرلەمانی ماوە بەسەرچووی هەرێمی کوردستان لە ئاگاداری نامەیەکدا داوا لەسەرۆکی فڕاکسیۆنەکان دەکات لە ڕۆژی دووشەممە٢٣ی ١ ی٢٠٢٣ ئامادەبن بۆ کۆبونەوە سەبارەت بە هەمواری یاسای هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمسیۆن دهڵێن، ئەم زۆرینەی پەرلەمانە کە ئێستا حکومەتیان پێکهێناوە، ماوەی( ٤ ) ساڵ نەیانتوانیوە یاسای هەڵبژاردن وپرسی کاراکردنەوەی کۆمسیۆن ببەنە ناو هۆڵی پەرلەمانی یاسایی، ئێستا دەیانەوێت لەم پەرلەمانە ماوە بەسەرچووەدا بیبەن؟
نهوهى نوێ دهشڵێت، ئەمانە هەتا پەرلەمان یاسایی و شەرعی بوو ، دەیانوت با لە دەرەوە ، وە لە دیوەخانەی حیزبی رێک بکەوین و دواتر لە پەرلەمان شتەکان گفتوگۆی لەباڕەوە دەکەین، ئێستا کە پەرلەمان شەرعیەتی خۆی لە دەستداوە و هێزە ئۆپۆزسیۆنەکان بایکۆتیان کردوە ، ئینجا دێن باسی کۆبونەوەی پەرلەمان دەکەن.(کە دیارە زیاتر مەبەستیان رێکنەکەوتنە، نەک رێکەوتن).
فراكسیۆنى نهوهى نوێ ههڵوێستیان بهم شێوهیه دهخهنهڕوو، وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ هیچ تێبینی و سەرنجێکیان نییە لەسەر یاساکە، یاسای هەلبژردن هەر چۆن بێت، فرە بازنە یان یەک بازنە یانیش چوار بازنە کێشەیان نیە، بەڵکو ئەوەی گرنگە کۆمسیۆنێکی بێلایەنی دوور لە دەستی حیزب هەبێت کە نوێنەرایەتی هەموو خەڵکی کوردستان بکات، بۆئەوەی بتوانێت هەڵبژاردنێکی پاکوبێگەرد بەچاودێری وسەرپەرشتی نەتەوەیەکگرتوەکان وکۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەنجام بدات ، نەک نوێنەری ئەو حیزبانە بێت کە دۆڕاون و بە هەمویان ٪٢٠ ی دەنگی خەلکیان نییە.
نهوهى نوێ هۆشدارى دهدهن، گوێنەگرتن لە نەوەی نوێ و لەم داوایە تایبەت بە کۆمسیۆن ، بڕیاری تری جولانەوەکە بە دوای خۆیدا دەهێنێت کە لە داهاتودا لەبەردەم ڕای گشتی ڕایدەگەیەنین.
پێویست بوو بهر له 6/11/2022 ههڵبژاردنى پهرلهمانى كوردستان ئهنجام بدرێت بهڵام بۆماوهى یهك ساڵ تهمهنى پهرلهمانى كوردستان درێژكرایهوه.
Your Comment